کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک
ناوچە ئەگەری نمەبارن هەیە و پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی
هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان
نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەکاتەکانی دواینیوەڕۆدا لەناوچە
شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، پلەی گەرمی بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت، لەهەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP