شەڕی ئیسرائیل و ئێران بۆسێیەم رۆژ لەسەر
بەردەوامەو هەردولاش بە موشەک و فرۆکە هێرشدەکەنەسەر یەکترو تادێت ژمارەی کوژراوان
و زیانە ماددیەکان زیاتر دەبن.
میدیاکانی ئیسرائیل، بڵاویانکردەوە، لە دوو خولی
هێرشی موشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران، هەشت كەس کوژران و زیاتر لە 207 كەس
دیكەش برینداربون.
ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان
بەوەکردوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران لە شارۆچکەی بات یام لە باشوری تەلئەبیب 35
کەس بێسەروشوێن بون. هەروەها لە خولی دووەمی هێرشەکەدا، ئێران 50 موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل كردوە.
لەلایەكی دیكەوە پەیامنێری سکای نیوز عەرەبی لە
قودس ڕایگەیاند، بەیانی زو چەند موشەکێک لە تەلئەبیب کەوتونەتە خوارەو و چەندین
بینا زیانیان بەرکەوتوە. هەروەها پێشتریش هەواڵی كوژران چوار كەس و برینداربونی 14
كەسی دیكەشی بڵاوكردبوەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP