ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

جیهان
09:29 - 2025-06-15


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی سەر ئێرانەوە نییە و ئەگەر تاران هێرشبکاتە سەریان، “هێزێکیان نیشاندەدەین هەرگیز نەیانبینیبێت”.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی، “ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر ئێرانەوە نەبوو”.
دەشڵێت، “ئەگەر بە هەر رێگەو شێوازێک لەلایەن ئێرانەوە هێرشبکرێتە سەرمان، ئەوا هێزێکی سەربازیی وایان نیشاندەدەین، کە پێشتر هەرگیز نەبینرابێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەهەرحاڵ، بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک بکەین لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و، کۆتایی بەم ململانێ خوێناوییە بهێنین”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP