دوای هۆشدارییه‌كه‌ی ئێران بۆ هێرشی فراوان بۆسه‌ر
ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران
كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی تاران به‌رده‌وام بێت له‌هێرشه‌كانی، ئه‌وا
ده‌یسوتێنن.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌منیی، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌رده‌وامبێت
له ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانی بۆ موشه‌كبارانكردنی ناوخۆی ئیسرائیل، تاران ده‌سوتێت".
هه‌ڕه‌شه‌ی كاتز دوای ئه‌وه دێت، میدیاكانی ئێران
بڵاویانكرده‌وه "ئێران به ره‌سمی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای
ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه هێرشی به‌رفراوان بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات ".
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر)ی ئێرانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردبوو
كه "تاران هۆشداریداوه له‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی
بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی هه‌بێت، هه‌مو بنكه‌كانی له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج،
له‌وانه‌ش بنكه سه‌ربازییه‌كان له ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان
له كه‌نداو و ده‌ریای سوور".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP