ئێران په‌یامێكی ناڕەزایی دژی ئەمریکا ده‌گه‌یه‌نێته‌ باڵیۆزی سویسرا له‌ وڵاته‌كه‌

جیهان
13:45 - 2025-06-14


وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی پشتگیریەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، باڵیۆزی سویسرایان لە تاران وەک بەرپرسی فەرمانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاران، بانگێشتكردووە نامەیەکی ناڕەزاییان پێداوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، نادین لۆزانۆ، باڵیۆزی سویسرا لە تاران، وەک بەرپرسی فەرمانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاران، لەلایەن عیسا کامیلی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بانگێشتکراوە و نامەی بێزاری و ناڕەزایی ئێرانی لە دژی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پێگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشی ئیسرائیل دژی ئێران پێشێلکردنی هەموو پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، جەختی لە بەرپرسیارێتی حکومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی هاوکاری ئیسرائیل کردووەتەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات، پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە سوپای ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیلی کردووە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ژمارەیەک مووشەکی ئێرانی خستووەتەخوارەوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP