باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکی قورسیان تێپەڕاندوە و دەڵێت: پێنج جار ناچار بوم بچمە پەناگەوە.
مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکی قورسیان تێپەڕاندوە ئێران شەش جار هێرشی موشەکیی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە بۆ پاراستنی گیانی خۆی پێویستی کردوە لەکاتی شەودا پێنج جار بچێتە پەناگەوە بۆ خۆ حەشاردان.
هەروەک تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلەوە ئاشکرایکردوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری لە پەناگەیەکی تەوقدراودا هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە کردوە لەدوای هێرشەکانی ئێران.
لە دوێنێوە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستیان پێکردوە، بەپێی ئامارەکانیش بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل 3 کەس کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش برینداربون، هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر ئێران 300 بریندار و 20 کوژراوی لێکەوتوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP