ئه‌حمه‌د وه‌حیدی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (به‌ڵێنی راستی 3) ورده‌كاری ئامانجه‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل ئاشكراكرد‌و پشتڕاستیكرده‌وه كه هێرشه‌كان 150 شوێنیان كردۆته ئامانج كه پێشوه‌خته به وردی ده‌ستنیشانكرابون .
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران پشتڕاستیكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه "شوێنی ستراتیژی و گرنگی له قوڵایی خاكی ئیسرائیل كردۆته ئامانج"
ئاماژه‌ی به‌وهشکرد، به قۆناغ و به وردبینییه‌كی به‌رز هێرشه‌كان ئه‌نجامدراون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هێرشه‌كان بنكه‌ی ئاسمانی نه‌واتیمیان كردۆته ئامانج كه فڕۆكه‌كانی ئێف 35 و ئێف 16 و ئێف 15یان تێدا جێگیر بون، ئه‌مه جگه له فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و سوته‌مه‌نی پڕكردنه‌وه و ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵكردن و ناوه‌ندێكی شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنییە، هه‌روه‌ها ئه‌م پێگانه شوێنی هه‌ڵدانی هێرشه‌كان بون بۆ سه‌ر ئێران.
ئاشكراشیكردوه، ته‌له‌گراف، بنكه‌یه‌كی ئاسمانی گرنگه و ده‌كه‌وێته دڵی ته‌لئه‌بیبه‌وه، به هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل و ناوه‌نده پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان كرانه ئامانج".
ڕونیكرده‌وه، "زیاتر له 150 ئامانج پێشوه‌خته به وردی داڕێژراون و ئه‌نجامێكی زۆر سه‌ركه‌وتویان به‌ده‌ستهێناوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به وردی و به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP