وەزیری دەرەوەی ئێران: كه‌س داوای دانبه‌خۆداگرتنمان لێنه‌كات

جیهان
11:52 - 2025-06-14


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرجەم ئەو داواکارییانەی ئاڕاستەیان دەکرێت، بۆ دانبەخۆداگرتن لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە رەتدەکەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە، عەباس عێراقچی، سەرجەم ئەو داواکارییانەی رەتکردووەتەوە کە ئاڕاستەی ئێران کراون، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ دانبەخۆداگرتن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، عێراقچی ئەو پەیامەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا راگه‌یاندووه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێی ئێران لەڕێگەی وەزیرانی دەرەوەیانەوە  داوایان لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، دان بەخۆیاندا بگرن و بەردەوامبن لە دانوستان لەبارەی دۆسیە ئەتۆمییەکەیانەوە لەگەڵ ئەمریکا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP