جهنگی موشهكیی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل سات به سات چڕتر دهبێتهوه بهپێی سهرچاوه رۆژنامهوانییهكان، له 24سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 80 كەس كوژراون و زیاتر لە 400 كەسیش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14-6-2025، سوپای پاسدارانی ئێران شەپۆلێكی دیكەی هێرشی مووشەكیی لە تاران و كرماشانەوە كردە سەر ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل-یش رایگەیاند: "سیستمەكانی بەرگریمان بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەكەین لە شوێنێكی گونجاودا خۆیان بپارێزن"، بەمەش ژمارەی هێرشەكانی گەیشتنە پێنج هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
لەبەرامبەردا زەنگی ئاگاداركردنەوە لە باكووری ئیسرائیل و بەرزاییەكانی جۆلان و چەند ناوچەیەكی وڵاتەكە لێدرا و سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "هێزی ئاسمانی وڵاتەكەیان لە هەر شوێنێك كە پێویست بێت بەرپەرچی هێرشەكانی ئێران دەداتەوە".
ماگن دەیڤید ئادۆم، وتەبێژی دەزگەی فریاكەوتنی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند: "تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و رایانگەیاندووە كە سێ لە بریندارەكان رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە"، بەمەش لە هێرشەكانی 24 سەعاتی رابردووی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل، سێ كەس كوژراون و 80 كەسی دیكەش بریندارن.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنی (شێری راپەڕیو)، بە بەشداریی نزیكەی 200 فڕۆكەی جەنگی، هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر زیاتر لە 200 ئامانج و بنكە ئەتۆمی و سەربازیی ئێران، كە بووە هۆی كوژرانی دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و 6 زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، بەپێی ئاماری رەسمیی ئێران-یش، 78 كەس كوژراون و زیاتر لە 320 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لە بەرامبەردا، ئێران ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 3) ی راگەیاند و بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەكی وەڵامی دایەوە و تاوەكو ئێستا، لە ئیسرائیل دوو كەس كوژراون و 80 كەسی دیكەش بریندار بوون و چەندین باڵەخانەش لە تەلئەبیب بەتەواوەتی رووخاون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP