بەرپرسێکی ئێرانی: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتردەکەینەوە

جیهان
10:26 - 2025-06-14

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە گواستییەوە، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکاتەوە.

بەرپرسە ئێرانییەکە، کە کەناڵەکە بە بەرپرسێکی "باڵا" وەسفی کردووە، وتوویەتی "ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل چڕتردەکاتەوە و بنکە ناوچەییەکانی هەر وڵاتێکیش کە هەوڵی بەرگریکردن لە ئیسرائیل بدات، دەکاتە ئامانج".

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ئێران مافی خۆیەتی - بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان - بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەدرێژایی شەوی هەینی لەسەر شەممە، ئێران و ئیسرائیل خاکی یەکدییان بەچڕی بۆردوومانکرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP