پێشنیوەڕۆی ٢٠٢٥/٦/١، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەی یادی یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) بوو، کەلەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەکەرکوک لەکەڕنەڤاڵێکی جەماوەری بەرفراواندا بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، پێشوازی کرد لەهەڤاڵان و میوانە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکان و زۆربەی چین و توێژەکان، کە بەمەبستی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی (ی.ن.ک) سەردانیان کردبوو.
پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لەیاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ئامادەی کەڕنەڤاڵە جەماوەرییە بەرفراوانەکەی یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) بوو،
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP