لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان كارا دەکرێت

کوردستان
11:11 - 2025-06-04

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كارا دەكات.
وتەبێژی كۆمیسیۆنیش دەڵێت، لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان پێكهێنراوەو  فەرمانبەران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبێت ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات، لانیكەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، هەروەها نابێت لە رابردوودا لەلایەن كۆمیسیۆنەوە هیچ سزایەك درابێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP