ئەمڕۆ وەفدی دەمپارتی و ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبنەوە

کوردستان
14:36 - 2025-05-28

لە چوارچێوەی خولی سێیەمی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی دەمپارتی سەردانی ئاکپارتی دەکات و دۆسییەی زیندانییەکان لە تەرەوەی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.

کۆبوونەوەکە لەناو پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی میدیای نزیک لە دەمپارتی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پرسی زیندانیکراوە سیاسییەکان و زیندانیکراوە نەخۆشەکان دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی دەمپارتی سەرنجی زیاتر بخاتە سەر پرسی ئەو زیندانیکراوانەی نەخۆش و  پەککەوتە و منداڵن، لەگەڵ ژنە دووگیانە زیندانیکراوەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی عەبدوڵا گولەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی کۆبوونەتەوە و باسیان لە پرسی زیندانیکراوە سیاسیی و نەخۆشەکان کردووە.

وەفدی دەمپارتی رۆژی سێشەممەش لەگەڵ وەفدی مەهەپە بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتەکە کۆبووەوە و دەمپارتیش کۆبوونەوەکەی زۆر بە ئەرێنیی ناوبرد.

دەمپارتی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیادا،  وردەکارییەکانی دوایین دیداری وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان و  بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیان، تاوتوێکردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP