وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا دەکات عیراق و هەرێم کێشەی مووچە بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن

جیهان
15:25 - 2025-05-30

هەر لەسەر ئەو کێشەیەی هەرێمی کوردستان و ناوەند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتە دەنگ و هانی هەولێر و بەغدا دەدات لە رێگەی دایالۆگەوە کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین ئەرکە داراییە دەستوورییەکانیان جێبەجێ بکەن و کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: چارەسەرکردنی خێرای کێشەی شایستە داراییەکان نیشانەی ئەوەیە عێراق بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی دەخاتە پێشەوە.

وەزارەتەکە وتووشیەتی پشتگیریی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان وەک توخمێکی گرنگی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP