مێدڤێدێڤ وەڵامی ترەمپ لە بارەی لێدوانەکانی لەسەر پوتن دەداتەوە

جیهان
13:40 - 2025-05-28

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: شتە خراپەکە جەنگی جیهانی سێیەمە و هیوادارین سەرۆکی ئەمریکا لەوە تێبگات.

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی قسەکانی  ترەمپ دەداتەوە کە وتی: پوتن یاری بە ئاگر دەکات و شتە خراپەکان لە روسیا رودەدەن، مێدڤێدێڤ دەڵێت: تەنها یەک شت بە خراپ دەزانم ئەویش جەنگی جیهانی سێیەمەو هیوادارین ترەمپ درک بەو بابەتە بکات.

وتەکانی مێدڤیڤ دوالی ئەوەهات، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا یاری بە ئاگر دەکات، ئەگەر منیش نەبومایە زۆر شتی خراپ بەسەر روسیادا دەهات.

هاوکات ترەمپ  هۆشداریی توندیشی دایە سەرۆكی روسیا و هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا کرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP