بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیا: ڤلادیمێر پووتین لەهەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە

جیهان
23:31 - 2025-05-25

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، لەسەردانێکیدا بۆ هەرێمی کورسک بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە . 

یوری داشکین، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا لەنێوان ڕۆژانی 20 و 22ـی مانگی 5ـی ئەمساڵ لە سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کورسک بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا توانیویەتی هێرشەکە تێکبشکێنێت و نزیکەی هەزار و 177 درۆنی ئۆکراینا لەلایەن سیستمی بەرگریی ڕووسیاوە تێکبشکێنرێت و پووتین بە سەلامەتی لەو هەوڵە ڕزگاری بووە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP