نەتەوە یەکگرتوەکان: کەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگری یارمەتی هەیە

جیهان
13:25 - 2025-05-25

ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان (ئۆنڕوا) لە پۆستێکدا لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، "لێشاوی ئامانجدار و بێ پچڕانی هاوکارییەکان بۆ غەززە تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری کارەساتی ئێستا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمترین پێویستی ڕۆژانە 500 بۆ 600 بارهەڵگر دەبێت، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، لەنێویاندا ئۆنڕوا ، خەڵکی غەززە ناتوانن زیاتر چاوەڕێ بکەن".
عەدنان ئەبو حەسنە، وتەبێژی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرایکرد کە سەدان هەزار کەس لە کەرتی غەززە لە برسێتیدان.
ئەبو حەسنا لە لێدوانێکیدا باسی له‌وه‌كرد، 300 هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لە "مەترسییەکی گەورەدان" جەختی لەوەکردەوە کە "خەڵکی کەرتی غەززە لە برسێتی یان لەژێر بۆردوماندا دەمرن".
ئه‌وه‌شی وت، کەرتی غەززە بەدەست برسێتییەکی بێ وێنەیەوە دەناڵێنێت، داوای لە ئیسرائیل کرد ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، "ئێمە داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ئاوارەبون و زیندانیکردنی فەڵەستینییەکان لە ناوچەی ڕەفح".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP