یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەهەرێم تۆمارکرا

تەندروستی
21:29 - 2025-05-02

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربونی لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا کە هاووڵاتیەکی شاری کۆیەیە و پیشەی گۆشتفرۆشە.

د. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: "دوای بوونی ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشارەکانی دیکەی عێراق و ژمارەیەک لە حاڵەتەکان لەشاری کەرکوک و بوونی گیانلەدەسدان بەو نەخۆشیە، ئەمڕۆ  هەینی دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".

دەشڵێت:ئەو حاڵەتەش هاوڵاتیەکی شاری ( کۆیە ) یەو  تەمەنی ( 42) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.

وتەبێژەکەی تەندروستی هەرێم وتیشی: "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP