رێبوار تەها لەگەڵ تەندروستیی و ڤێتەرنەری کۆبووەوە

تەندروستی
17:10 - 2025-04-27


رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون و توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک و ڤێتەرنەری شارەکە کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگاری کەرکوک هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانەی کە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستدا دەربڕی و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ تووشبووان خواست.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا  بڕیاردرا بەهیچ شێوەیەک ئاژەڵ بۆ کەرکوک هاوردە و هەناردە نەکرێت و چاودێری ئەو شوێنەنەش بکرێت کە گۆشت بە شێوەیەکی نایاسایی دەفرۆشن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP