لە عیراق 95 حاڵەتى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 13یان گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی
14:32 - 2025-05-28

وەزارەتى تەندروستیى عیراق ئاشکرایدەکات، لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵەوە تائێستا 95  حاڵەتی تاى خوێنبەربوون  تۆمارکراوە و رایدەگەیەنێت:"  13 کەس لەو ژمارەیە گیانیان لەدەستداوە  و بەرزترین رێژەی تووشبونیش لە پارێزگاى زیقارە کە 29  حاڵەتەو و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە".
 سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتى تەندروستیى عیراق رایدەگەینێت:" زۆرترین گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشی تایخوێنبەربوونەوە لە پارێزگاى کەرکوک بووە، کە  لە پێنج تووشبوو چوار کەسیان گیانیان لەدەستدا".
وتیشی لە بەغدا 13 کەس تووشبوون و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە واستیش 11 کەس تووشبوون و کەسێک گیانیلەدەستداوە و لە موسەنناش 7 کەس تووشبوون و 2 کەسیان گیانیان لە دەستداوە، لە پارێزگای دیالەش 5 کەس تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە، لە پارێزگای دهۆکیش 2 کەس تووشی نەخۆشییەکەبوون و یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە  پارێزگای نەینەوا 6 کەس، لە میسان 6 کەس، لە بەسڕە 5 کەس و لە دیوانییە 2 کەس و هەر یەک لە پارێزگاکانی بابل، ئەنبار، هەولێر و کەربەلا یەکی یەک کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەڵام لەو پارێزگایانەدا هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەست نەداوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP