به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركوك، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربون چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
ته‌ندروستیی كه‌ركوك، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه:" شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كه له پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنراوه، به سه‌رۆكایه‌تی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا، جگه له ڕێگرییكردن له به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات له ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان و نیشته‌جێبوون، ڕێگریی له هاتنه ژوره‌وه و ده‌رچوونی ئاژه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها رێگریی له هاتوچۆی ئاژه‌ڵ بۆ پارێزگاكانی دیكه بكرێت."
هه‌روه‌ك، بڕیاردراوه به‌داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنه بێ مۆڵه‌تانه‌ی كه گۆشت ده‌فرۆشن و ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان سه‌رده‌بڕن.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:"بڕیاردراوه به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رشاندن و پاككردنه‌وه و چاودێریكردنی سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، پێویستیشه هاوڵاتیان و ئاژه‌ڵداره‌كان ره‌چاوی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن و هه‌ر حاڵه‌تێك به‌دیكرا نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی ئاگاداربكه‌نه‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP