ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ داواكاری مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده كۆده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌غداو شاره‌كانی باشووری عیراق بۆ باشكردنی ژیانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران : "بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه 10-4-2025 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرسی داواكاری مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ئه‌نجامبدرێت و تێیدا داواكاری مامۆستایان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه،" كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌مه‌ش داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده بۆ داواكردنی زیادكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان و نوێكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان كه شایسته‌ی خوێندن بێت، خۆپیشاندان له به‌غداو به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق ده‌ستیپێكردوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند شارێك گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان مامۆستایان و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP