سەرۆککۆماری عیراق ئیمزای لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد

عێراق
12:36 - 2025-04-29

سەرۆککۆماری عیرا ئیمزای لەسەر بەپاریزگابوونی هەڵەبجە کرد و بەمزووانە وەک پارێزگای نۆزدەیەمینی عیراق لە رۆژنامە رەسمییەکاندا بڵاودەکرێتەوە.

کەمێک بەرلەئێستا د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئیمزای لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاو بکرێتەوە.

پێشتریش، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت رایگەیاندبوو، رێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێکردووە، وتیشی، بە رێکارێکی یاسایی هەڵەبجە کراوەتە پارێزگا و ئەو تانانەی لێی دراوە ناتوانن هەڵیبوەشێننەوە.

لە 14-04-2025 پەرلەرمانی عێراق دەنگی بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا و وەک 19ـیەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێم دیاری کرا. پێشتر لە 13-03-2014 هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان بە رەسمی وەکو چوارەم پارێزگا بەبڕیار ناسێندراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP