وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بڕیاری قەدەغەی کارکردنی کرێکارانی
پێنج وڵاتی دا.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، دەستیان بە جێبەجێکردنی
بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە تایبەتە بە دامەزراندنی (80%)ـی هێزی کاری نیشتمانی
و دامەزراندنی تەنها (20٪)ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە هاتنەناوەوەی
کرێکارانی پێنج وڵات دەکەن بێنە عێراق و کاربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەهەمانکاتدا کارلەسەر پلاتفۆرمی (پیشە)ـی سەر
بە وەزارەتی کار دەکەن بۆ دامەزراندنی کرێکارانی ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: قەدەغەکردنی کارکردن کرێکارانی
وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین دەگرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP