ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

کوردستان
10:11 - 2025-04-27

ئەمڕۆ  كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی بەڕێوەدەچن، وتەبێژی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: "پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گرنگترین تەوەری كۆبوونەوەكان دەبن".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی (ی ن ک)، رایگەیاندووە: " نیوەرۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەعات 2 ی پاشنیوەڕۆش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە".
وتیشی: گرنگترین ئەو تەوەرانەی لەهەردوو كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت بریتین لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و تاوتوێكردنی گفتوگۆكانی لیژنەی باڵای یەكێتی و پارتی.
وتەبێژی یەكێتیی ئاماژەی بەوەشکرد: " پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چۆنێتی خۆئامادەكردنی یەكێتیی كوردستان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكان دەبێت". 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP