بانكی ره‌شیدی عێراقیی ورده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتنی
قه‌رزی تا 200 ملیۆن بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكەکە، شێوازی خه‌رجكردنی
پاره‌كه به دوو قیست ده‌درێته هاوڵاتیان، یه‌كه‌م دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان
بۆ كردنه‌وه‌ی نوسراو له به‌شی تۆماری خانوبه‌ره، ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌ی پێویست
100 ملیۆن دیناری عێراقی یان زیاتر بێت، یه‌كه‌م قیست بڕی 50 ملیۆن دینار ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر له 100 ملیۆن دیناریش كه‌متر بوو، یه‌كه‌م بڕه پاره 25 ملیۆن دینار ده‌بێت.
دوه‌م بره پاره‌ش له‌دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی
خانوبه‌ره دەبێت، "ئه‌گه‌ر قه‌رز وه‌رگر ویستی
بڕی ته‌واوی قه‌رزه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌توانێت (كه‌فیل) به‌ناوی خۆیه‌وه یان
به‌ناوی كه‌سێكی تره‌وه پێشكه‌ش بكات و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بیكاته ره‌هن بۆ
بانك تا ئه‌وكاته‌ی موڵكێكی نوێ ده‌كڕدرێت".
له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ر و گه‌ره‌نتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش، بانكی ره‌شید
ئاشكرایكردووه، ئه‌و موڵكه‌ی ده‌كڕدرێت به ره‌هن داده‌نرێت له به‌رژه‌وه‌ندی
بانك له‌گه‌ڵ كه‌فیلێك كه موچه‌كه‌ی (50%)ی بڕی قه‌رزه‌كه ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ
سوود، ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ده‌توانرێت زیاتر له كه‌فیلێك وه‌ربگیرێت، به مه‌رجێك
موچه‌كه‌ی له بانك وه‌ربگرێت.
رونیشیكردۆته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی
موچه‌كانیان له بانك وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ده‌توانن سود له وه‌رگرتنی ئه‌و
قه‌رزه وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP