ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوو دانیشتن ئەنجام دەدات

عێراق
12:59 - 2025-04-30

بڕیارە رۆژانی دووشەممەو سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسەیەک بدات و خوێندنەوەش بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە بکات.

د.بڕیار رەشید ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى راگەیاند:"بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژانی دووشەممەو سێشەممەی داهاتوو هەر رۆژەو حەوت بڕگە لەخۆدەگرن".

وتیشی: لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە 5ى ئایارى2025 دەنگ لەسەر دوو پرۆژە یاسا دەدرێت و هاوکات پێنج پرۆژە یاسای دیکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، هەروەها لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە 6ى ئایارى2025 دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا دەدرێت و چوار پرۆژە یاسای دیکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت".
 
کۆتا دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق  لە رۆژى 14ى نیسانى2025بوو، کە تێیدا دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونى هەڵەبجە درا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP