چرۆ حەمەشەریف: تا پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کارەوە بەشداری دانیشتنەکان ناکەین

عێراق
18:39 - 2025-04-07


هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەران دابنیشێت، بەڵام دواخرا. پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات، دەمانەوێت پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، پاشان ئەنجوومەن دابنیشێت.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە بەردەوامە، وەک پێشتریش جەختمان لێ کردووەتەوە تا یاساکە نەخرێتە بەرنامەی کارەوە ئێمە بەشداری دانیشتنەکان ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و ئەمڕۆش بەرنامەی کار بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە دانیشتنێکی تایبەت بەڕێوەبچێت و هیچ لەمپەڕێک نەیاتە رێگەمان، بۆیە بۆ سبەینێ پێناچێت دانیشتن رێک بخرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP