ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەکات

عێراق
13:54 - 2025-03-24

ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەکات.

بەپێی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکە لە سەعات 8ی شەو دەستپێدەکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەکرێت.

بڕیارە لە بەشێكی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی چاودێریکردنی پارێزگاریکردن لە موڵکی دەوڵەت بکرێت.

بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای دەستەی حەشدی شەعبی ئەو فراکسیۆنانەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردبوو، بایکۆتەکەیان دەشكێنن و دەگەڕێنەوە دانیشتنەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP