به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی
عێراق بە زمانی كوردی پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز دەكات و دەڵێت: نه‌ورۆز ئه‌و
رۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژوویه‌كی مه‌زنمان
بیرده‌خاته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە
تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) به‌زمانی
كوردی نوسیویه‌تی: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی
ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ده‌كەم، خوای
گه‌وره به خێر و خۆشی بیگێڕێت.
دەشڵێت: به‌هیوای به‌رده‌وامبوونی ئاسایش و سه‌قامگیری
له عێراقدا، كه به‌هه‌وڵی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌له ته‌باكه‌ی به‌ره‌و سبه‌ینێیه‌كی
گه‌شاوه‌تر ده‌ڕوات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نه‌ورۆز
ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نووسی هاوبه‌ش و مێژوویه‌كی مه‌زنمان
بیرده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مو عێراقییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP