لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق،
بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەربەستەکانی
بەردەمی، میوانداریی بریکارێکی وەزارەتی نەوت و تیمی سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی
هەمواری یاسای بودجە دەکات.
زورغام مالیکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا میوانداریی باسم محەممەد خزەیر،
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و تیمی تایبەتی وەزارەتەکە دەکرێت بۆ
بەدواداچوونی جێبەجێکردنی هەمواری مادەی 12ـی یاسای بودجەی گشتی عێراق
وتیشی میوانداریکردنەکە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان و بەربەستەکانی بەردەمییەتی.
پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووی شوباتی 2025، یەکەم
هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراقی پەسەندکرد. هەموارەکە تایبەتە بە
بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و 16 دۆلاریشی وەک
تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP