سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان
لەهەوڵدان بۆئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە.
کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا، محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی جدی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی
هەرێمی کوردستان دەدەدین.
وتیشی: بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست
بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، دانوستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بیانییە نەوتییانەدا
دەکەن کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە.
هاوکات، وەزیری وزەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری
زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان دووپاتکردەوە، جەختیشی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی
بەسڕە لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP