رەوەند مەلا مەحمود: جەژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بكه‌ین به‌ هه‌وێنی لێکنزیبوونەوەی لایەنەکان

کوردستان
15:55 - 2023-12-24



ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک)، بە بۆنەی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح،  گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ھاونیشتمانییە مەسیحییەکانی کەرکوک و ھەرێم و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكات و ھیواداریشه‌ ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ھەموولایەک.

ده‌شڵێت:"ئەم بۆنەیە بکەین بە ھەوێنی لێکنزیبوونەوەی لایەنە سەرکەوتوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک"

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بە بۆنەی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح، (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ھاونیشتمانییە مەسیحییەکانی کەرکوک و ھەرێم و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ھەموولایەک.

لەم بۆنەیەدا، سیاسەتی ئاشتیی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوک، دووپاتدەکەینەوە، و دەخوازین ئەم بۆنەیە بکەین بە ھەوێنی لێکنزیبوونەوەی لایەنە سەرکەوتوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەمەبەستی درووستکردنی ئیدارەیەکی خۆجێی ھەمەلایەن بۆ خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک.

ڕەوەند مەلا مەحمود 
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP