ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق:بەكارهێنانی ئاسمانی عیراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەكەینەوە

عێراق
17:50 - 2025-06-17


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و تێیدا هاوسۆزیی بۆ گەلی ئێران دەربڕی  و  بەكارهێنانی ئاسمانی عیراق-ی بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان رەتكردەوە.

 كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ سێشەممە، 17/6ی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بوو  بە شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و رایگەیاند: "پێشێلكردنی ئاسمانی عیراق و بەكارهێنانی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەكەینەوە" و هێرشەكانیشی بۆسەر ئێران سەرەكۆنە كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، نوێنەران پشتگیریی هەوڵ و رێكارەكانی حكومەتی دووپاتكردووەتەوە  كە دژی پێشێلكردنی سەروەریی ئاسمانی عیراقین و دەڵێت: "پاڵپشتی جوڵە دیپلۆماسییەكانی دەكەین لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی" و جەختیشی لە  یەكڕیزیی ناوخۆیی  كردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر لێكەوتەیەكی هەرێمی یان نێودەوڵەتی".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP