چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە
ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەزاندنی ئاسمانی عیراقیان سەرکۆنە کرد
و بۆ پشتیوانیی ئێرانیش داوای خۆپیشاندان دەکات.
دوێنێ شەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە
ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە
ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
ئێران دەکەن و داوا لە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن دژی ئەم
هێرشانە بوەستنەوە و ئیسرائیل ناچار بە ڕاگرتنی هێرشەکان بکەن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ
سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و پشتیوانی خۆڕاگری و وەڵامدانەوەکانی ئێران بۆ
هێرشەکان، داوای خۆپیشاندانیان کردووە و ڕەتیشیدەکەنەوە ئاسمانی عێراق بۆ
هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP