دادگای فیدراڵی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
15:59 - 2025-06-17



چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لەلێدوانێكی  رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "ئەمڕ‌ۆ دادگای فیدراڵی كۆنابێتەوە و لەم هەفتەیەشدا دادگاكە هیچ كۆبوونەوەیەك ناكات".

چرۆ حەمەشەریف دەڵێت:  "كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە پرسی مووچەی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، بە ئەگەری زۆرەوە ر‌ۆژی سێ شەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە"، 

هەر لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەی دادگاكە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوە دەگەڕ‌ێتەوە كە گرنگە كاتێك بدرێت بە لایەنەكان بەتایبەت بە هاوپەیمانی بەڕ‌ێوەبردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی پێش بڕ‌یاری دادگا هەوڵبدەن لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون" 

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بۆئەوەشكرد: "بە تێڕ‌وانینی دادگای فیدڕ‌اڵی، بەشێكی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەزیرانی حكومەتی عیراق، بڕ‌یارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نادەستووریی و نایاساییە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP