سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا، کوژرانی عەلی شادمانی، سوپا سالاری نوێی ئێرانیان پشتڕاستکردەوە و دەڵێن، عەلی شادمانی، نزیکترین کەسی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
کوشتنی عەلی شادمانی، هاوکاتە لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی نوێی کە سوپا سالاری نوێی ئێرانە و فەرماندەیی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا بووە و چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە شوێنی غوڵام عەلی ڕەشید دەستبەکاربووە.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن، بەیانی ئەمڕۆ، ئێران نزیکەی 30 مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیبی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل کردووە.
دەشڵێن، زۆرینەی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتەوە خوارەوە، بەڵام سێ دانەیان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی تەلئەبیب کەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بە چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون گەیاندووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP