باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و چین لە ئیسرائیل داخران

جیهان
10:37 - 2025-06-17

لەمڕۆوە باڵیۆزخانەی چین و ئەمەریکا لە ئیسرائیل دادەخرێن و هەردوو وڵاتیش داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن بەزووترین کات ئیسرائیل بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: لەمڕۆوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئیسرائیل دادەخەن و ئەم بڕیارە کونسوڵخانەکانی قودس و تەلئەبیبیش دەگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە ئەم بڕیارەیان لەسەر بنەمای رێنمایی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل بوە و جەختیش دەکەنەوە ئێستا کونسوڵخانەکەیان لە دۆخێکدا نییە بتوانن ئەمەریکییەکان لە ئیسرائیل بێننە دەرەوە یاخود بتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ هاوکارییان بکەن.

باڵیۆزخانەکە دەشڵێت ئێستا بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە ناتوانن بەهیچ شێوەیەک خزمەتگوزاریی پاسپۆرت لە جۆری خێرا و ئاسایی دابین بکەن، یاخود راپۆرتی لەدایکبون لە دەرەوەی ئەمەریکا پێشکەش بکەن.

هاوشێوەی ئەمەریکا، باڵیۆزخانەی چینش لە ئیسرائیل هۆشداریی توند دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی و داوایان لێدەکات دەستبەجێ ئیسرائیل بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل،  راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی خراپتربوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، ئەم داوایە لە هاووڵاتییانمان دەکەین، بەزووترین کات ئیسرائیل بەجێبهێڵن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP