سەرکردەکانی گرووپی حەوت بە بەشداریی
دۆناڵد ترەمپ لە کەنەدا کۆدەبنەوە و باس لە هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەکدی
دەکەن.
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا
کارنامەی کۆبوونەوەکەی داناوە، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی جیاوازییەکانە لە کاتی بەڕێوەچوونی
لوتکەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گرنگەکەی جیهان، کە بریتین لە بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا،
ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریکا.
بەڵام پێشبینی دەکرێت دووبەرەکی لەنێوان
سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەدا سەرهەڵبدات لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی
نێوان ئێران و ئیسرائیل.
وڵاتانی ئەوروپی بە وریاییەوە مامەڵە
لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوای دان بەخۆداگرتنی لە
هەردوولا کردووە و هاوکات هانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان واشنتن و تارانیش دەدات.
جگە لە بەشداربووە سەرەکییەکان، چەندین
سەرکردەی دیکەش میوانی لوتکەکەن، لەنێویاندا ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی
ئەوروپا، سەرۆکانی مەکسیک و بەڕازیل و ئیمارات، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و ڤلادیمیر
زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا.
چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی لوتکەکەدا
چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان سەرکردە جیهانییەکاندا رێکبخرێت، لەنێویاندا کۆبوونەوەی
سەرۆکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP