دەستەی نیشتمانی چاودێریی ئەتۆم: تائێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی رووینەداوە

جیهان
11:45 - 2025-06-16

دەستەى نیشتمانى چاودێریی ئەتۆم و تیشکدانەوەکانى رایگەیاند، لەئەنجامى ئەو هێرشانەى ئیسرائیل دەیانکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران هێشتا هیچ تیشکدانەوەیەکى ئەتۆمی هەست پێنەکراوە و روینەداوە.
رۆژنامەی سەباح لە زاری دەستەى نیشتمانى چاودێریی ئەتۆم و تیشکدانەوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سنوورەکان ئامێری تایبەت بەو ئاگادارکردنەوە دانراون لە کاتى هەر رودواێکى نەخوازراودا ئاگاداریی بەپەلە بڵاودەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش 42 وێستگەى چاودێریی تیشکدانەوەیان لەسەر سنوورەکانى ئێران جێگیر کردووە و بەردەوام پشکنین دەکەن و کۆنترۆڵی وشکانی و ئاسمانییان کردووە.
جەختیشیان کردەوە هاوئاهەنگیی تەواویان لەگەڵ لایەنە حکومیی و نێودەوڵەتى و ئاژانسى وزەى ئەتۆم هەیە .
هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی عەرەب بڵاویکردووەتەوە هێرشەکانی ئیسرائیل پرۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران خێراتر دەکات.
رۆژنامەکە دەڵێت چوار رۆژە ئیسرائیل بە موشەک و درۆن هێرشدەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمیی و بەرهەمهێنانی وزەی ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە زانا و پسپۆڕەکانی بوارەکەشی کردە ئامانج، بۆ ئەوەی رێگریی بکات لەوەی ئێران دەستی نەگاتە چەکی ئەتۆم.
ماریۆن میسمیر تویژەر لە پەیمانگای شاهانەی نێودەوڵەتی ناسراو بە (تشاتام هاوس) دەڵێت بەهۆی ئەو جەنگەوە قورسە بتوانرێت چاودێریی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەتۆم بکرێت و تادێت قورستریش دەبێت. دەڵێت ئێران ئەوەندە یۆرانیۆمی پیتاندووە کە بەشی نۆ بۆمبی ئەتۆم دەکات.

ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەڵێ، لەم کاتەدا ئێران هەموو پابەندییە نێودەوڵەتییەکان فەرامۆش دەکات و گوێ بە پشکنین و چاودێرییەکان نادات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP