وەزارەتی تەندرووستی غەززە بڵاویكردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تائێستا 55 هەزار و 362 كەس لە غەززە كوژراون و 128 هەزار و 741 كەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەززەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا 55 هەزار و 362 كەس لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 128 هەزار و 741 كەس.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، لە 18ـی مانگی ئادارەوە پێنج هەزار و 71 كەس كوژراون و 16 هەزار و 700 كەسی دیكەش بریندار بوون .
جێی ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی حەوتـی مانگی تشرینی یەكەمی 2023 ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP