​ دۆناڵد ترەمپ: به‌مزووانه‌ رۆڵی ئاشتییمان ده‌بێت له‌ نێوان ئیسرائیل و ئێران

جیهان
18:02 - 2025-06-15


 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکیدا داوا لە ئێران و ئیسرائیل ده‌كات رێککەوتنێک بکەن، ئاشکراشی دەکات: " ئێستا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە بۆ وەستانی جەنگ ئەنجامدەدرێن".

ئەمرۆ 15ی5ی2025، ترەمپ لە پەیامێکیدا رایگەیاند:" ئێران و ئیسرائیل دەبێت رێککەوتنێک بکەن و رێککەوتنیش دەکەن، هەروەک چۆن من وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن".

ترەمپ لە پەیامەکەیدا باس لە هەوڵەکانی رابردووی خۆی دەکات و دەڵێت:" لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی مندا، سربیا و کۆسۆڤۆ ناکۆکییەکی تووندیان هەبوو، وەک چۆن بۆ دەیان ساڵ بوو وابوون، ئەو ململانێ درێژخایەنە خەریک بوو ببێتە جەنگ، بەڵام من رامگرت، هەروەها دۆخێکی دیکە میسر و ئەسیوپیایە و شەڕەکەیانە لەسەر بەنداوێکی گەورەیە، بەلایەنی کەمەوە ئێستا ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە".

لە کۆتایشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" بەمزووانە رۆڵی ئاشتیمان دەبێت لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، ئێستا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن، من کاری زۆر دەکەم و دەستخۆشیم لێناکرێت ".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP