شەڕی ئیسرائیل و ئێران بۆسێیەم رۆژ لەسەر
بەردەوامەو هەردولاش بە موشەک و فرۆکە هێرشدەکەنەسەر یەکترو تادێت ژمارەی کوژراوان
و زیانە ماددیەکان زیاتر دەبن.
دوای ئەوەی ئیسرائیل درەنگانی شەوی ڕابردو
هێرشیكردەسەر کۆگای نەوتی شەهران لە ڕۆژئاوای تاران و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگاكە
كەوتەوەو هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە، دوكەڵی
ئاگرەكەش ئاسمانی شارەكەی داپۆشیوە.
وەزارەتی نەوتی ئێران پشتڕاستیکردەوە، "كۆگای
نەوت هەڵگرتنی شەهران و كۆگایەتی سوتەمەنی لە باشوری تاران لە لایەن ئیسرائیلەوە
كراونەتە ئامانج و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی
شارەکەدان.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئیسرائیل،
بڵاویانکردەوە، لە دوو خولی هێرشی موشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران، هەشت كەس
کوژران و زیاتر لە 207 كەس دیكەش برینداربون.
ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان
بەوەکردوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران لە شارۆچکەی بات یام لە باشوری تەلئەبیب 35
کەس بێسەروشوێن بون. هەروەها لە خولی دووەمی هێرشەکەدا، ئێران 50 موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل كردوە.
لەلایەكی دیكەوە پەیامنێری سکای نیوز عەرەبی لە
قودس ڕایگەیاند، بەیانی زو چەند موشەکێک لە تەلئەبیب کەوتونەتە خوارەوە و چەندین
بینا زیانیان بەرکەوتوە. هەروەها پێشتریش هەواڵی كوژران چوار كەس و برینداربونی 14
كەسی دیكەشی بڵاوكردبوەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP