بەرپرسێكی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی
راگەیاندووە، دوورنییە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە هێرشە چڕەكانی ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران بكرێتە ئامانج.
بەرپرسە ئیسرائیلییەكە لە قسەكانیدا باسی لەوەكردووە،
ئیسرائیل لەناوبردنی هیچ ئامانجێك بەدوور نازانێت لە ئێران لەنێویاندا عەلی خامنەیی.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو بەرپرسە، ئیسرائیل لە هێرشەكانی
بۆ سەر ئێران تەنها ئامانجی لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمییەكەی نییە، بەڵكو ئامانجی
ئەوەشە دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی ئێران پەكبخات.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە دەشڵێ، جەنگ كۆتایی نایەت
تەنها مەگەر ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی بە ویستی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژی هەینی خامنەیی بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاند، وەڵامی
قورسیان بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل دەبێت، وتیشی، ئیسرائیل بەم هێرشانەی چارەنووسێكی
تاریكی بۆ خۆی نووسییەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP