وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 123 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 19 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 123 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 19 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینیان بەر پارێزگای زیقار بووە کە 36 حاڵەتی تووشبوون و یەک حاڵەتی مردنی تێدا تۆمارکراوە، لەدوای ئەویش پارێزگای واست دێت کە 15 حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی مردن تێیدا تۆمارکراوە.
سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێم، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی یەک حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و تەنها تووشبووەکەی دهۆک گیانیلەدەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP