وتەبێژی حەج و عومرە: 12ی مانگ یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە

کوردستان
17:27 - 2025-06-07

كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 12ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم لەڕێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنەوە.

کاروان ستونی، راشیگەیاند، ڕێوڕەسمەکانی فەریزەی حەج بەرەو کۆتایی دەچێت و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی حاجییان دەکات.

وتیشی، بەپێی خشتەیەک، ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەکاندا نەکرێت، یەکەم گەشتی ئاسمانیش بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 14ـی مانگەوە بۆ هەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەن.

زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ لە سعودیەن، بەگوێرەی وتەکانی كاروان ستونیش بێت، سەرجەمییان سەلامەتن و وڵاتی سعودیە ئەمساڵ هەمو ڕێکارێکی گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە حەجی قاچاغ و نایاسایی بکات، هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی قاچاغەوە ئەمساڵ نەچوەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP