کۆڕبەندی ئابووری جیهان: بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە 92 ملیۆن کەس بێکار دەبن

کوردستان
22:13 - 2025-06-05

کۆڕبەندی ئابووریی جیهان پێشبینی دەکات لە پێنج ساڵی داهاتوودا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیاوە نزیکەی 92 ملیۆن کەس کە دەکاتە 80%ـی رێژەی سەرجەم پیشەوەرانی جیهان، کارەکانیان لەدەستبدەن.
کۆڕبەندی ئابووریی جیهان (WEF) بڵاویشیکردووەتەوە زۆرینەی ئەو رێژەیە، دەکەونە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکاوە، هۆکاری سەرەکیش پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکردە.
کۆڕبەندەکە ئاشکراشی کرد لە داهاتوودا ملیۆنان مرۆڤ ناچار دەبن پیشەکانیان بگۆڕن، 170 ملیۆن پیشەی دیکە جێگەیان دەگرێتەوە بەشێکی زۆریان لە بواری وزەی نوێبووەوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و وزەی نەوتیدا کاردەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێک لەو پیشانەی لەناودەچن بریتین لە نووسینگەکانی خانووبەرە، یاریدەدەرانی شیکاریی یاسایی و راوێژکارانی یاسایی، ژمیریاران، پۆستەبەر، بەشێک لە کارمەندانی بانک، فەرمانبەرانی بلیتبڕ و ئەوانەی یاریدەدەری ئەو بوارانەن، لەگەڵ سکرتێری شوێنە جیاجیاکان، بەهۆکاری ئەوەی هەموویان دەبنە ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرد جێگەیان دەگرێتەوە، هەموو ئەو پیشە نوێیانەشی جێگەیان پڕدەکەنەوە لەوانە دەبن کە توانای کەسی خۆیان زۆرە و دەتوانن لەگەڵ دۆخی زیرەکی دەستکرددا خۆیان بگونجێنن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP