وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 33
هەزار ئاوارە کارتی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی دەوامی دوێنێ، 33
هەزار و 141 ئاوارە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردن ئاوارەکانی
شەنگال دەتوانن هەم لە ناوەوە هەم لە دەرەوەی کەمپەکانیش دەنگبدەن، بەڵام
ئاوارەکانی دیکە تەنیا لە ناو کەمپەکان دەتوانن دەنگ بدەن.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، جگە لە ئاوارەکان، کۆی
گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ملیۆنێک و 613 هەزار و
421 کەسن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP