پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەى جەژنی قوربانەوە کاتی کارکردنى لە بەنزینخانەکان درێژکردنەوە

کوردستان
18:33 - 2025-06-05

وەک ئامادەکارییەک بۆ جەژنی قوربان، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەشی بەرهەمە نەوتییەکانی بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەوامی بەنزینخانەکان ڕاسپارد.
ئەندازیار عەلی محەمەد ڕەبیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند: بڕیارمانداوە کاتی دەوام لە وێستگە حکومییەکان تا نیوەی شەو درێژبکەینەوە و لە رۆژانی جەژندا وێستگەکان تا سەعات 11ـى شەو کاردەکەن تا لە ڕۆژانی جەژندا بەنزین بۆ هاوڵاتییان دەستەبەر بکەین.
وتیشی: بڕیارمانداوە وێستگەکانی "عقبە بن نافع" و "شەرقیە" 24 سەعاتی بەردەوام کار بکەن و بێ بچڕان سووتەمەنی بۆ شۆفێران دابین بکەن.
پارێزگاری کەرکوک جەختی لە گرنگی ئەو ڕێوشوێنانە کردەوە بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی سووتەمەنی بە ئاسانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان لە جەژنی قورباندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP