ئەحمەد عەبدوڵڵا نوێنەری سەماحەتی سەید عەمار حەکیم
سەرۆکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت:" هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ ئاشتی و یەکڕیزی
گەلانی عیراق بوو، بۆیە بەڕێزەوە لە هەوڵەکانی دەڕوانین".
ئەمڕۆ 4ی 6ی 2025 ، ئەحمەد عەبدوڵڵا نوێنەری سەماحەتی
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە سلێمانی سەردانی مەزاری "سەرۆک مام جەلال"ی
کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە پێشوازی لێکرا .
دوای دانانی چەپکە گوڵی رێز و وەفا، لە دەفتەری
یادەوەرییەکاندا، ئەحمەد عەبدوڵڵا نوسیویەتی: "بەڕێزەوە رۆڵی سەرۆک مام جەلال
بەرز دەنرخێنم، هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و یەکڕیزی گەلانی عیراق و پەیوەندی پتەوی نێوان
سەماحەتی سەید باقر حەکیم و سەرۆک مام جەلال بە مێژوویەکی گەشە و جێگای شانازیمانە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP